پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، ڕۆژانە 30 بۆ 35 ھاوڵاتیش بەھۆی جەڵتەی دڵەوە پێویستیان بە نەشتەرگەری خێرا ھەیە، تەنیا بەشی یەک ھەفتە دەرمانی پزیشکی لە بەردەستە، دوای ھەفتەیەکی تر ئەوەش ڕادەگیرێت، ئیتر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلەدەستدەدەن .

باسی لەوەشكردووە، لە نەخۆشخانەی شێرپەنجە نزیکەی 600 کەس گیانیان لە مەترسیدایە و بەرەو پیری مردن دەبرێن، چونکە ئامێرەکانی تیشک لە کار کەوتون، ئەم ئامێرانە کە کڕدراون چاککردنەوەی بەردەوامی دەوێت، دوو ساڵە ئەم چاککردنەوەیە ڕاگیراوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پارەی چاککردنەوەی ئەم ئامێرانە لە ماوەی دوو ساڵدا تەنیا یەک ملیۆن دۆلارە خەڵک ھەبووە سەرەی گرتوە بۆ تیشک، دوای شەش مانگ کە تەلەفۆنی بۆ کراوە، کەسوکارەکەی وتویانە مردووە.

هەروەها دەڵێت، خەڵک ھەبووە لە قۆناغی سەرەتای شێرپەنجەدا بووە و چارەسەری زۆر ئاسان بووە، کاتێک سەرەی ھاتووە، لە پێشکەوتوترین نەخۆشخانەی دنیاش ناتوانرێت چارەسەری بۆ بکرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی سەدر: سزاكەی مالكی دەگاتە لەسێدارەدان و پێمانسەیرە دادگا بڕیاری دەستگیركردنی نەداوە

بابەتی دواتر

هەپەگە: تۆڵەی قوربانیيانی كۆمەڵكوژییەكەی زاخۆمان كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share