وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە کۆی 85 ئامانج 84 ئامانجیان لە عێراق و سوریا پێکاوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن بڵاویکردەوە، هەڵسەنگاندنی هێرشەکانی رۆژی هەینی عێراق و سوریا دەریدەخەن لە کۆی 85 ئامانج 84 ئامانج داڕماون یان زیانیان بەرکەوتووە.
ئاشکراشیکرد، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی کە هیچ هاوڵاتییەکی ئێرانی لەو هێرشانەدا بووبێتە قوربانی.