لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشوو راگەیەندرا

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بە راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا كە رۆژی دووشەممە پشووی رەسمی بێت لە خوێندنگەكانی سنوورەكەدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەڵسەنگاندنی كەشوهەوای ناوچەكە و بە راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا كە رۆژی دووشەممە 5ی شوباتی 2024 پشووی رەسمی بێت لە خوێندنگەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبووەوە و هۆشداریدەدات

بابەتی دواتر

لەبارەی ناردنی مووچەوە مووچەخۆران دڵنیادەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخراوە و تیمەكانیش لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكەدان و داوایەكی…
Total
0
Share