گەرمیان.. بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

ئەمشەو لە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە شاری كەلار لە ئەنجامی پێكدادانی ماتۆڕسكیل و پاسكیلێكەوە کەسێک گیانی لە دەستدا، كە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەیە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە 14ی كانونی یەكەم هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی شۆڕش، ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان (ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک) ڕویدا، لە ئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە، لێکۆڵینەوەش لەچۆنیەتی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
Total
0
Share