هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبووەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگای حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەكات و دەشڵێت، “هێرشەكان پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراقە”.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی كرد و رایگەیاند، “پشتیوانی گفتوگۆكانی تایبەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق دەكەین و هێرشەكانیش پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراقە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی هێرشكردنە سەر راوێژكاران و نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق دەكەین”.