پێشکەشکارێکی CNN چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕەئیسی ڕەتکردەوە بەهۆی ئەوەی داوایکردبوو قژی داپۆشێت

پێشکەشکارێکی کەناڵی CNNی ئەمریکی ڕەتیکردەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری تورکیا بکات، کە ئێستا لە نیویۆرکە بەهۆی ئەوەی داوای لێکردبوو قژی داپۆشێت لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا.

کریستیان ئامانپوور پێشکەشکاری کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، هیچ کام لە سەرۆکەکانی ئێران ئەم مەرجەیان بۆ دانەناوە کاتێک لە دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون.

چاوەڕێ دەکرا ئەوە چاوپێکەوتنێکی گرنگ بێت لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، کە یەکەمین چاوپێکەوتنە بۆ سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەمریکا.

کریستیان ئامانپوور وتی، ” سەرۆک ئامادەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسە بکات، بەڵام سەرۆک کۆمار پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی قژی داپۆشێت”.

لە تویتەر نووسیویەتی، “ئێمە لە نیویۆرکین و هیچ یاسا و نەریتێک نییە سەبارەت بە باڵاپۆشی”. دەڵێت، کە یاریدەدەری سەرۆك وتوویەتی، كە دیالۆگەكە ئەنجام نادرێت مەگەر قژی داپۆشێت و ڕایگەیاند، “ئەوە پرسێكە پەیوەستە بە ڕێزگرتنەوە”.

تیمی سی ئێن ئێن وازیان لە دیالۆگەکە هێنا و ئەوەیان بە “مەرجێکی بێ مانا و چاوەڕواننەکراو” ناو برووە، رەتکردەوە.

بێژەرەکە لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا وێنەیەکی بێ باڵاپۆشیی لە بەردەم کورسییەکی چۆڵدا بڵاوکردەوە کە بڕیار بوو سەرۆک کۆماری ئێران لەسەری دابنیشێت.

لە ئێران بۆ حەوتەمین ڕۆژە خۆپیشاندان بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن، چاوپێکەوتنەکە هاوکاتە لەگەڵ نائارامییەکی توند لە وڵاتەکەدا دوای مردنی ژینا ئەمینی بەهۆی ئەوەی پابەندی مەرجەکانی باڵاپۆشی نەببوو.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

بابەتی دواتر

مەترسییەکانی بەکارهێنانی پلاستیک لەسەر جگەر و سییەکان بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share