بۆچی ئەفغانییەکان بەرتیل دەدەن بۆ ئەوەی ژمارە 39 بە ئۆتۆمبیلەکانیانەوە نەبێت؟

کەنارگرتن لە ژمارە 39 لای شۆفێرە ئەفغانییەکان بەجۆرێک بووەتە پرسێکی گەورە کە جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، هاتوچۆی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ژمارە 39 لە سیستم بسڕنەوە.

ئامروڵا ساڵح، جێگری سەرککۆماری ئەفغانستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئێستا وایلێهاتووە کە هیچ ئەفغانییەک بەلای ژمارە 39 دا ناڕوات و ناچاربووین فەرمانێک لەوبارەیەوە دەربکەین”.

خوێندنەوەی جیاواز هەیە بۆ ئەو هۆکارەی ئەفغانییەکان خۆیان لە ژمارە 39 دەپارێزن، بەڵام سەرەکیترینیان ئەوەیە کە ئەفغانییەکان پێیان وایە ئەو ژمارەیە شوومە و بەختی خراپیان بۆدەهێنێت.

خوێندنەوەیەکی دیکە هەیە کە باسی چیرۆکی پیاوێک دەکات لە شاری هیرات لەو وڵاتە، ژمارەی ئۆتۆمبیل و ماڵ و شتەکانی ژمارە 39 بووە، بەڵام خۆی و خانەوادەکەی چارەنووسێکی خراپیان هەبووە.

هۆکاری پەراوێزگرتن لە ژمارە 39 هەر جۆرێک بێت، کاریگەری گەورەی لەسەر خەڵكی ئەفغانستان هەیە و ئێستا ئیتر کەس ناوێرێت ئەو ژمارەیە لە ئۆتۆمبیلەکەی ببەستێت.

باوەڕەکە لە ئەفغانستان تەنها بۆ ژمارە 39 بە تەنها نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو ژمارانەشە کە سەرەتاکەی یان کۆتایی ژمارە 39 ی تێیدایە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەدە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share