وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە خوێندكاران دەدات

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن گرفت بۆ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دروستدەكات و دەشڵێت، “دەستپێشخەرییمان بۆ خوێندكاران هەیە و بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران دەدرێت و ئەو بابەتە دەهڵێدرێتەوە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە”.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن گرفت بۆ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دروستدەكات و كاردەكەین میكانیزمێك دابنرێت ئەو خوێندنگەیانەی كە دەوامیان نەكردووە كاتی زیاتریان پێبدرێت و قەرەبووبكرێنەوە و وەك وەزارەت ئامادەییمان دەربڕیوە.

وتیشی، “دەستپێشخەرییمان بۆ خوێندكاران هەیە كە بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران دەدرێت و ئەو بابەتە دەهڵێدرێتەوە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت”.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی راپۆرتی پزیشكی داد لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندكارەكە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئامادەكارییەكان بۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share