بانکی ناوەندیی عێراق 205 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و وەک لە خشتەکەدا هاتووە، 205 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، زۆرینەی پارەکە بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە، نرخی 100 دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم و عێراقدا هاوتای 151 هەزار و 700 دینارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە، بۆ ئەمڕۆ بانکەکە 205 ملیۆن و 494 هەزار و 652 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕە 189 ملیۆن و 24 هەزار و 652 دۆلاری بەشێوەی حەواڵات بووە و 16 ملیۆن و 470 هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار تا رادەیەک جێگیری بەخۆیەوە دیووە و دوورە لە بەرز و نزمبوونەوەی لەناکاو و بڕی زۆر و لە نێوان 151 هەزار بۆ 152 هەزار دیناردایە.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی 16 ساڵدا نزیکەی 45 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون

بابەتی دواتر

ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. “دوو ژنە تیرۆریست” دەستگیركران

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ڕایگەیاندووە، دوو “ژنە تیرۆریستی داعش”یان دەستگیركردووە، یەكێكیان كاری كەفالەتی بۆ ڕێكخراوەكە كردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share