ژمارەیەک خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگەیەی خوێندکارێک گیانیلەدەستدا ژمارەیەک خوێندکاریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەو پۆلەی خوێندکارە تەمەن 12 ساڵانەکە گیانیلەدەستدا، ژمارەیەک خوێندکاریش بەهۆی دۆخی تەندروستییانەوە گەیەندراونەتە یەکێک لە نەخۆشخانە ناحکومییەکان.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لە خوێندنگەی گوندی چەقڵاوەی سەر بە ناحیەی تانجەرۆ روویداوە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق 205 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی ئەمریکی باس لە ئەگەری هێرشی دووەم لە عێراق و سوریا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share