پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین هەڵبژێردران

ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای سەڵاحەدین یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە زۆرینەی دەنگ ئەحمەد جبوری وەک پارێزگار و عەلی ئەیمەن شوکر وەک جێگری پارێزگار و تارق فەهد وەک جێگری هونەری هەڵبژێردران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عادل عەبدولسەلام وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و محەمەد حەسەن عەتییە وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێدران.

ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین وەک یەکەمین پارێزگای عێراق توانی کۆتایی بە دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکە بهێنێت.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ لە کاتی مەشق و راهێناندا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مامۆستایەکی زانکۆ هێرشدەکاتە سەر کچە خوێندکارێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share