مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەباشان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی لە دەباشان کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و نەینەوا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم و پەیوەندی نێوان هەردوو حزبەکە، بەشێک لە گفتوگۆکانی ناو کۆبوونەوەکە پێکدەهێنن.

بابەتی پێشتر

موشەکێکی سەردەمی جەنگی سارد لە گەراجی ماڵێکدا لە ئەمریکا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share