موشەکێکی سەردەمی جەنگی سارد لە گەراجی ماڵێکدا لە ئەمریکا دۆزرایەوە

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، موشەکێکی بێهێز لەو جۆرەی کە بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی بەکارهاتووە لە جەنگی سارددا، لە گەراجی ماڵی دانیشتوویەکی کۆچکردووی ویلایەتی واشنتۆن دۆزرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “مۆزەخانەیەکی هێزی ئاسمانی لە شاری دەیتۆن لە ویلایەتی ئۆهایۆ ئێوارەی چوارشەممە پەیوەندییان پێوەکراوە بۆ ئەوەی ئۆفەرێکیان بۆ بەخشینی ئەو پارچە کۆنە سەربازییە پێ رابگەیەنن، کە دراوسێیەکی وتویەتی لە کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەدا مامەڵەی پێوەکراوە.”

تیمی بۆمب و تەقەمەنی لێکۆڵینەوەو و پشکنینیان بۆ ئەو شتە ژەنگاوییە کرد و بۆیان دەرکەوت کە مووشەکێکی Douglas Air-2 Genie (پێشتر ناوی MB-1 بوو)، کە مووشەکێکی ئاسمانییە بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی دروستکراوە.

پۆلیس باسی لەوەکردووە، “بەهۆی ئەوەی ئەو مووشەکە ناچالاک بووە و سوپا داوای گەڕانەوەی نەکردووە، پۆلیس لای دراوسێیەکی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە بۆ مۆزەخانە.”

بە گوێرەی مۆزەخانەی هێزی فڕۆکەوانیی، ئەو جۆرە مووشەکە لەلایەن کەنەدا و ئەمریکاوە لە سەردەمی جەنگی سارددا بەکارهاتوون لە دژی یەکێتی سۆڤیەت.

بابەتی پێشتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share