سەعدی پیرە: لە هیچ سەردەمێکدا پارە بە گونیە و بەبێ لیست دابەشنەکراوە

سەعدی پیرە

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەرگیز داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان نەکردووە و بەشداریکردن و نەکردنی لایەنێک پرسی ژمارە یەک نییە و مووچە لەپێشترە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “هەڵوێستی کشانەوە لە هەڵبژاردن کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە ناکات، ئەو هەڵوێستە جێگای سەرسوڕمانە و ئێمە هەرگیز داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان نەکردووە، وەکو یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدەین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، هاوکات بەشداریکردن و نەکردنی لایەنێک پرسی گرنگی ژمارە یەک نییە، ئەوەی ئێستا گرنگە و داخوازی ژمارە یەکی یەکێتییە مووچەیە”.

دەشڵێت، “هەموو توانایەک بەکاردەهێنین کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت چونکە ئەو بۆشاییە یاساییەی هەیە کێشە سەرەکیەکەیە لەگەڵ بەغداد، هەرێمی کوردستان بە بەغداد بچووک ناکرێتەوە بەڵکو بە جیانەکردنەوەی حزب لە حکومەت بچووک دەبێتەوە”.

سەبارەت بە کێشەی مووچەی مووچەخۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هەموو کات یەکێتی جەختی لە پێدانی مووچە کردووەتەوە و لە 2014ەوە داوا دەکەین مووچە بەڕێکی و لە کاتی خۆیدا بدرێت، لە هیچ سەردەمێکدا پارە بە گونیە دابەشنەکراوە و دەبێت لیستێک هەبێت دواتر پارە وەربگیرێت و دابەشبکرێت”.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لە بارەی شەقامی سالمەوە هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share