وەزیری کارەبا: پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە قۆناغی کۆتاییدایە

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوکردووە تا دابەشکردنی کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت، ئەویش دوای بڕینی چەند ڕێکارێکی یاسایی.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبا لە شارەکان ئەنجامیداوە، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، “بەتایبەتکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناغی کۆتاییدایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادەدەکرێت”.

بە وتەی وەزیری کارەبای هەرێم، ڕێکارەکانی تەواوکردن و ڕادەستکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە دوا قۆناغدایە و ئەوان خۆیان بۆ ئەو ئاڵوگۆڕە ئامادەکردووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم پێشتر لەسەر گواستنەوەی ئەو پڕۆسەیە بۆ کەرتی تایبەت ڕایگەیاندبوو، “بەتایبەتکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبای زیاتر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: زیاتر لە 19 هەزار کەس فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە

ئەو فۆرمانەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوو بۆ کەمدەرامەتان بڵاویکردەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: پڕۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ دەبێتە ئەلیکترۆنی بەڵام بە سوودی جوتیاران نییە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات. نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share