ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو ئەنجومەنی پارێزگاكە یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی لایەنەكان دواخراوە، هەركاتێكیش كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت وەك كورد و یەكێتی ئامادەین.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، “هەفتەی رابردوو بە نووسراو ئاگاداركراینەوە كە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك لە1ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام دواتر پێمانراگەیەندراوە كە كۆبوونەوەكە دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو.
وتیشی، “لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە هۆكاری ئەنجامنەدانی دانیشتنەكە لێكتێنەگەشتنی نێوان لایەنەكانە و وەك كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەركات كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت ئامادەین”.