بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار – رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سزا نەبەخشراون و سزاكانیان بۆ هەژماردەكرێت.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار- رۆژئاوای سلێمانی، لە بەرنامەی چاوی ترافیك ئێف ئێم رایگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سزا نەبەخشراون و بۆ هەر بابەتێك سەردانی هاتوچۆ بكەن سزاكانیان بۆ هەژماردەكرێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا كامێرا جێگیرەكان لە سلێمانی خرانەكار وا بڵاوكرایەوە كە سزاكان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ناگرێتەوە.