وەزیری بەرگریی ئەمریكا: هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین

وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین و هێزەكانمان بە هیچ شێوەیەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناكشێنەوە.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە تواناماندایە وەڵامی هێرشەكان بدەینەوە، هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین و هێزەكانمان ناكشێنەوە.

لەبارەی نەخۆشییەكەشی وەزیری بەرگریی ئەمریكا وتیشی، “نەخۆشییەكەم كاریگەری لەسەر كارەكانی وەزارەت نەبووە و بەردەوامم لە كاركردن”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندبکات ئەمریکا حەوت سزای توندی دەدات

پەیمانگایەکی توێژینەوەی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەندبکات، رووبەڕووی…
Total
0
Share