پلەی سەربازی 4304 ئەفسەر بەرزكرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم راگەیەندراوێكی لەسەر پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پلەی 4304 ئەفسەر لە خشتەكانی نەورۆز و ئەیلولی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 بەرزكرایەوە.

پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە 439 وبە واژووی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، پلەی 4304 ئەفسەر لە خشتەكانی نەورۆز و ئەیلولی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 بەرزكرایەوە.

وەزیری پێشمەرگە، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەكات و ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، ھاوكات راشیدەگەيەنێت، “لە ماوەی رابردوودا ھەوڵەكانمان لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، وەك تيمێكی یەكگرتوو، بە بەرنامەیەكی دروست و سەركەوتووانە كارمان كرد، لەسەر رێكخستنەوەی دۆسیەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەكانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی.

بابەتی پێشتر

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

بابەتی دواتر

هیندستان.. دوای گرتنی کۆترێک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ئەمڕۆ پۆلیس ئازادیکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share