رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزەکانی 70

راگەیاندنی هێزەکانی 70 رایگەیاند، “ئەمڕۆ، بە ئامادەبونی لیوا روکن عومەر ساڵح حسن و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکان هێزەکانی 70 و کاپتن نیک، بەرپرسی هێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە سلێمانی رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولێکی تایبەت بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندنی هێزەکانی 70 ئاماژە بەوە دەکات، “خولەکە لە بنکەی مەشقی ھێزەکانی 70 بەڕێوەچوو کە ماوەی نۆ هەفتەی خایاند و لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیەوە سەرپەرشتی دەکرا و تێیدا ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزەکانی 70 بە نوێترین شێوازی سەردەمیانە مەشق و راهێنانیان پێکرا و توانیان تەواوی قۆناغەکانی خولەکە بەسەرکەوتووی ببڕن”.

دەشڵێت، “ئامانج لە خولەکە بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی توانا سەربازیەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە و لە چوارچێوەی هاوکاری و پاڵپشتیە سەربازیەکانی هاوپەیمانان و لەنێویشیاندا هێزەکانی ئیتاڵیایە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی رابردووی شەقامی سالم دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ تۆمەتباری‌ رووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.…
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مەرجدار دەستوەردانی حزب و واستە زیاتر دەکات

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی مەرجدار رایگەیاند، ئەو بڕیارە جگە لەوەی غەدرێکی…
Total
0
Share