وەزارەتی دارایی: پارەکە گەیشت و سبەینێ مووچە دابەشدەکەین

وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی پارەکەی بەغدادی راگەیاند و بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کەدەکاتە تەنها %65 کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەش دەکات، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروستبووە، لەرۆژی هەینی 2ی شوباتی 2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم هۆشداری لە هاتنى بارستە هەوای سارد دەدات

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share