ئاگادارییەك لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو دایك و باوكانە دەكاتەوە كە منداڵاكانیان تووشبووی نەخۆشیی شەكرە یاخود كێشەی گەشەی منداڵانیان هەیە رۆژی دانیشتنی لیژنەكان گۆڕدراوە.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، سەرجەم دایكان و باوكان ئاگادار دەكەینەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید بەشی كوێرە رژێنەكان (گەشەو شەكرە) بۆ چارسەركردنی منداڵەكانیان كە تووشبووی شەكرەن یان كێشەی گەشەیان هەیە و دەرزيی گەشە وەردەگرن تكایە رۆژی دانیشتنی لیژنەكە گۆڕاوە بۆ ڕۆژانی تەنها دووشەممە و سێشەممە لە بری ڕۆژانی یەكشەممە تا چوارشەممە.

دەشڵێت، “تكایە جگە لە رۆژانی دوو شەممە و سێشەممە كەس سەردان نەكات چونكە لیژنەكە تەنها ئەو ئەو دوو رۆژە دادەنیشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاری لەبارەی ئەو وێبسایتە ئاشكرادەكرێت كە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی مایەپووچكردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك ئاشكرایدەكات، بەهۆی وێبسایتی Zmediya وە 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆك دیارنەماوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلیسی…
Total
0
Share