ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی کەڵەک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی کەڵەک بۆ پارێزگای موسڵ لە نزیک گوندی نازمییە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و هیۆندای ئەکسێنت روویداوە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.