قوباد تاڵەبانی: لەم قۆناغەدا بەڕووی دەرەوەدا یەک گوتار و یەک هەڵوێست بین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەمان پێویستە بە تایبەت لەم قۆناغەدا بەڕووی دەرەوەدا یەک گوتار و یەک هەڵوێست بین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند، یەکی شوباتی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی ئەو راستییە مێژووییەیە کە لای تیرۆریستان و دوژمنان و نەیارانمان، تۆ کوردی، ئیتر گرنگ نییە کێیت و سەر بەکێیت. مادام کوردی دەبێت لاواز بیت و لەناوبچیت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “بۆیە لەپێناو پاراستنی وڵاتەکەمان و رێزگرتن لە خوێنی شەهیدانمان، پێویستە بە تایبەت لەم قۆناغەدا بەڕووی دەرەوەدا یەک گوتار و یەک هەڵوێست بین”.

ئاماژەشدەدات، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی یەکی شوبات و هەموو شەهیدانی کوردستان و خانەوادە سەربەرزەکانیان دادەنوێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
Total
0
Share