وەزارەتی کارەبا: نیوەی هاوڵاتییان لە پرۆژەی رووناکیدا کەمتر لە 27 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی رووناکیدا کەمتر لە 27 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە خولی مانگی هەشتدا، پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پرۆژەی رووناکی کەمترە لە:

کوردستان

ماڵان: 27،000

بازرگانی: 79،000

هەولێر

ماڵان: 37،000

بازرگانی: 88،000

سلێمانی

ماڵان: 15،000

بازرگانی: 72،000

دهۆک

ماڵان: 38،000

بازرگانی: 67،000

ژمارەی هاوڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی رووناکی بەپێی شارەکان:

کوردستان

هاوڵاتییان: 3،770،000

شوێنە بازرگانییەکان: 120،000

هەولێر

هاوڵاتییان: 1،935،000

شوێنە بازرگانییەکان: 61،000

سلێمانی

هاوڵاتییان: 1،345،000

شوێنە بازرگانییەکان: 35،000

دهۆک

هاوڵاتییان: 351،000

شوێنە بازرگانییەکان: 20،000

هەڵەبجە

هاوڵاتییان: 139،000

شوێنە بازرگانییەکان: 4،000

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەشدەکات، تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە ٪50ی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
Total
0
Share