دژەتیرۆر و هاوپەیمانان دوو تیرۆریست دەستگیردەكەن

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری، دژەتیرۆر و هاوپەیمانان دوو تیرۆریست دەستگیردەكەن.

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران.

یەكێك لە تیرۆریستانی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1992ـی موسڵە و بەپلەی ئەمیری تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەناو ویلایەتی موسڵ كاریكردووە و لەگەڵ دەستپێكی هەڵمەتی ئازادكردنی موسڵدا لە شارەكە هەڵاتووە.

ئەوەی دیكەشیان لەدایكبووی ئەسكەندەرییەی بابل بووە، پێشینەی كاری تیرۆری هەبووە و دوای دەستگیركردنیان، رادەستی یاسا كران بە مەبەستی سزادانیان.

شایەنی باسە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوام هەماهەنگییان لە رووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی تیرۆردا هەبووە و ئامانج لەم ئۆپەرسیۆنانەدا بریتییە لە لەناوبردنی مەترسییەكانی شانە نووستووەكانی تیرۆریستان و رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی تیرۆر لەسەر سەلامەتی و گیان و ماڵی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

لە عێراق داوای قەدەغەکردنی 9 یاریی ئەلیکترۆنی دەکرێت

بابەتی دواتر

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share