وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای لە دەسەڵاتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان کرد، نۆ یاری ئەلیکترۆنی قەدەغە بکات، چونکە هاندەرن بۆ توندوتیژی.
فەریق میقداد، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “پەیوەندیمان بە دەسەڵاتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانەوەکرد سەبارەت بە قەدەغەکردنی نۆ یاری ئەلیکترۆنی کە دەبنەهۆی زیادکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و توندوتیژی خێزانی و کردەوە تاوانکارییەکانی دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو یارییانە دەبنە هۆی بەفیڕۆدانی بڕە پارەیەکی زۆر، لەرێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە کار لەسەر داخستنیان دەکرێت”.
ئەو وتەبێژە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە ناوی هیچ کام لە یارییەکان نەکردووە.