کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر بڕی 13 ملیۆن دیناری دۆزییەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جانتایەک کە بڕی 13ملیۆن دیناری تێدابوو، لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە دۆزرایەوە.
ئاماژەبەوەش دەکات، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن کارمەندێکی هاتوچۆوە دۆزرایەوە و دواتر رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.