لە کەرکوک ئاگر لە خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی کەوتەوە

ئەمڕۆ ئاگر لە خوێندنگەیەک لەگەڕەکی حەی عەسکەری شاری کەرکوک کەوتەوە و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵبکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئاگرەکە لە ژووری بەڕێوەبەری خوێندنگەکە کەوتووەتەوە تەنها زیانی بەو ژوورە گەیاندووە و لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا ئەنجامەکەی ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و…
Total
0
Share