پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی درێژکردنی ماوەی تەمەنی خۆی کۆدەبێتەوە، پڕۆژە یاساکە پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە و بەپێی ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانتاران لەگەڵیدان بۆیە ئەگەری پەسەندکردنی زۆرە.

لە 6ی تشرینی دووەمدا ماوەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و پەرلەمان دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئەو مەبەستە 87 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسایەکیان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکات.

ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت، زۆرینە لەگەڵ پڕۆژە یاساکەدان، پێشتر ئەو پەرلەمانتارانەی پڕۆژە یاساکەیان پێشکەشکردووە ژمارەیان 87 پەرلەمانتاربوون بۆیە بە ئەگەری زۆر و بەپێی ئەو سەرچاوانەی زانیارییان بە تۆڕی میدیایی ئێستا داوە، “پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت”.

بڕیارە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
زیاتر ببینە

سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز” دەکات

شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداریی چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز”ی کرد، بۆ هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری. کۆڕبەندی…
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share