46 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سەرکردە ئارامدا تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ 46 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سەرکردە ئارامدا تێپەڕدەبێت کە لە گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی قەرەداغ شەهیدکرا.

شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە شەھید ئارام لە ساڵی 1947 لەگەڕەكی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایكبووە و خوێندنی سەرەتایی لە ماوەت و چوارتا تەواوكردوە بەڵام قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوكردوە.

شەهید ئارام، لەساڵی 1970دا یەكێك بووە لە دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و وەک ئەندامێکی چالاک لەساڵی 1974 وەك نوێنەری سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان بەشداری كۆنگرەی لاوانی جیھانی کردوە.

دوای دەستگیركردنی خاڵە شەهاب و ھاوڕێكانی، شەهید ئارام وەكو سكرتێری كۆمەڵە ئەركی راپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كۆمەڵەی لە ئەستۆ گرتوە، دواتر چوەتە شاخ و یەكەم دەستەی پارتیزانە چەكدارەكانی شۆڕشی نوێی دروستكردوە و لە ساڵی 1977 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 1978 شەهید ئارام لە گوندی تەنگیسەری ناوچەی قەرەداغ كەوتە بۆسەی جاشەکانی رژێمی ئەوکاتەی عێراقەوە و لە کاتی دەرچوونی شەهید ئارام لە گوندەکە، لەلایەن ئەو جاشانەوە دەستڕێژی لێکرا و شەھیدیان کرد.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: شەهید ئارام رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە پێخستنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share