ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە حسێن مەنسوردا تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ نۆ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە لیوا حسێن مەنسوردا كە لەپێناو پارێزگاریكردن لە خاكی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەدا شەهیدکران.
شەهید لیوا حسێن مەنسور کەرەم لە ساڵی 1962 لە خانەقین لەدایکبووە و لەسەرەتاکانی ساڵی 1980 لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەباتیکردووە و چەندین پۆستی ئیداری لە سنووری گەرمیان وەرگرتووە.
لە ساڵی 2010 بووەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان و هەمان ساڵیش بووەتە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە و لە کاتی سەرهەڵدانی شەڕی موسڵ لە ناوچەکانی جەلەولا و قەرەتەپە ئازایانە بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان کرد.
لە کاتێکدا مەترسییەکان لەسەر کەرکوک زیادیکرد، لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵا لە بەرەبەیانی رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 2015 لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی کوردستان بەختکرد.
بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە کەناراوەکانی کۆریای باشوور کەوتە خوارەوە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و هاوسەرەکەی سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی 14 ساڵی دیکە بۆ دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share