فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی ناوچەیەكی هەرێم بۆردوماندەکەن

پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی ناحیەی دێرەلوک بۆردوماندەکەن.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ماوەی کاتژمێرێکە فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی گوهەرز و بەلاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدی بە چڕی بۆردوماندەکەن.

وتیشی، بەهۆی نزیكیی شوێنی بۆردومانەکە لە گوندنشینان، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای هاوڵاتییانی ناوچەکە دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share