کریملن داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

وتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زیادبووندان، پێویست بە هەندێک هەنگاو دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند، روسیا پێشوازی لە هیچ هەنگاوێک ناکات بۆ ئاڵۆزتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێسکۆڤ لەبارەی قسەی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە تۆڵەکردنەوە رایگەیاند،  پشتگیری لە هیچ کارێک ناکەین ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری دۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنی گرژییەکان، بەتایبەتی لە پاشخانی ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێمان وایە ئاستی گرژییەکان زۆر نیگەرانکەرن، ئێستاش کاتی ئەوەیە هەنگاو بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان بنێن، ئەمە تاکە شتێکە کە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی زیاتری ململانێکان بکەین، یان لانیکەم لە ئەگەری پێکدادان دووربکەوینەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشە درۆنییەکەی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی نزیکەی 40 سەربازی دیکە، زیاتربوون، ئەمریکا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە و ئەوەش بارودۆخی ئابووری ناوچەکەی سەختکردووە، لەناویشیاندا عێراق بە دیاریکراوی.

 

بابەتی پێشتر

لەسەر بڕینەوەی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share