تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی شروبی کۆکە دەدات

لە گامبیا 66 منداڵ بەهۆی خواردنەوەی جۆرێکی شرووبی کۆکەوە گیانیان لەدەستدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری لەبەکارهێنانیی دەدات.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەماوەی ڕابردوودا لە گامبیا، 66 منداڵ دوای خواردنەوەی جۆرێک لە شرووبی کۆکە گیانیان لەدەستدا، کە بەرهەمی کۆمپانیای میدین فارمسیتیکاڵی هندییە.

تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، “لەدوای بەکارهێنانی دەرمانەکە منداڵەکان دووچاری لەکارکەوتنی گورچیلە هاتوون، بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان شرووبەکە، بڕێکی پەسەندنەکراوی ماددەی ئەیسیلین گلایکۆڵ تێدایە، کە ماددەیەکی ژەهراوییە”.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند، “تائێستا تەندروستی جیهانی هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی تۆمەتبارکردنی کۆمپانیا هیندییەکە بۆ ڕەوانە نەکردووین”.

 

بابەتی پێشتر

لە شارەدێی هەریر شەڕ روویدا و کوژراو هەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا:<br>کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share