بە گوێرەی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، رۆژی 1ی شوبات کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک نوسراوێکی فەرمی دەرکرد بۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگا و داوا لە ئەندامانی نوێیی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.
باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ دەبێت لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.