وەزیری دەرەوەی ئێران: متمانەمان بە ئەمریکا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی متمانەی بە ئەمریکا نییە لە دانوستانە دیپلۆماسییەکاندا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوە کاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە کە ویستی خۆی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەڕێی دانوستانەوە، نیشانبدات.

وتیشی، رەنگە واشنتن بەڕاستی ئارەزووی نەکردبێت رێگای دیپلۆماسی بەکاربهێنێت و دانوستانەکان وەک “بەرگێک” بۆ بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەکارهێنابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رەنگە لە سەرەتاوە ئەم پلانەیان لە مێشکدا بووبێت و تەنها پێویستیان بە دانوستان هەبووبێت بۆ پەردەپۆشکردنی. نازانین ئیتر چۆن متمانەیان پێبکەین، ئەوەی ئەوان کردوویانە، لە راستیدا خیانەتێک بوو لە دیپلۆماسی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
Total
0
Share