دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجی گومرگیی بەسەر زیاتر لە 200 خواردن و خواردنەوە سەپاند.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزی نرخی خواردن و خواردنەوەکان، دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی %10، باجی گومرگیی بەسەر زیاتر لە 200 جۆر خواردن و خواردندا سەپاند، لەناویاندا قاوە، گۆشت، مۆز و پرتەقاڵ هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە دروشم و بانگەشەکانی ترەمپ بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، سەپاندنی باجی گومرگیی قورس بووە بەسەر خواردن و خواردنەوە جیاوازەکاندا، تاوەکو کەرتی ئابوری و کشتوکاڵی ئەمریکا زیاتر ببوژێنەوە