بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کۆیە ــ تەقتەق، کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کۆیە ــ تەقتەق نزیک پاڵاوگەی نەوتی شیواشۆک کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستیی کۆیە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.