شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، وەرزی دابارینی ساڵی داهاتوو، پڕباراناویترین وەرز دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی، ئاماژەی بەوەشدا، بەنداوی دوکان هاوشێوەی ساڵی 2019 جارێکی دیکە سەرڕێژ دەبێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، لەناو وەرزی هاوینی 2026، دیاردەی ‘ئێل نینۆ’ روودەدات w تا ناوەڕاستی ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت. کاریگەریی گەورە و ئەرێنی لەسەر هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی روودانی دیاردەکەدا، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ئاستی ئاسایی باران ببارێت و لافاوی گەورە دروستببێت، هەروەها تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت.
ئەوەشیخستەڕوو، هەورە دەگمەنەکانی وەک سوپەرسێڵ و ماماتۆسو تۆرنادۆ دەردەکەون و هەورەبرووسکەی زۆر روودەدەن.
شاڵاو هیدایەت پێشبینیشیکرد، لە وەرزی دابارینی 2026 – 2027 تەواوی سەرچاوە ئاوییەکان ببوژێنەوە و بەنداوەکانیش ببوژێنەوە، لەنێویاندا بەنداوی دوکان هاوشێوەی ساڵی 2019 سەرڕێژ ببێت
شارەزایەکی کەشناسی: بەنداوی دوکان سەرڕێژ دەبێت