لە دەربەندیخان کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ژمارەیەک پارچەی ئۆتۆمبێلدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا كە تۆمەتبار بردبووی.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ك،ك، ع لەدایكبووی 1971) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبای هەرێم: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی جێبەجێدەکەین

بابەتی دواتر

کاندیدە سەرکەوتووەکانی کەرکوک ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی سلێمانی: بەناوی هاوکاریی کەمئەندامان پارە لە خەڵک وەرگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ئاشکرایکرد، ‏لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگادارکراونەتەوە لەوەی بەناوی مامەڵە و دابینکردنی مووچە…
زیاتر ببینە

زانكۆی گەرمیانیش دەوامی ڕاگرت

زانكۆی گەرمیان بڕیاری دا دەوامی سبەی لە زانكۆكە ڕابگرێت. ئەنجومەنی زانكۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و…
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

پەروەردەی گشتیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و خوێندكاران سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت. بەرێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share