عێراق.. 240 ملیار دۆلار بەشێوەیەكی نایاسایی براوەتە دەرەوە

سەرجەمیشیان لەڕێی حەواڵەی وەهمییەوە و لەلایەن بەرپرسانەوە بووە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دەسپاكی دەڵێت، بڕی پارەی بەتاڵانبراو بۆ دەرەوەی وڵات بە نزیكەی 350 ترلیۆن دینار كە دەكاتە نزیكەی 240 ملیار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێندرێت.

تەها دیفاعی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم وتی، حكومەت لیژنەیەكی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی پێكهێنا، لیژنەكە لە ڕۆژانی یەكەمدا بەشێوەیەكی “ڕون و گەورە” كاریكرد، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی فشارە سیاسییەكانەوە پاشەكشەی كرد، تۆمەتی جۆراوجۆری ئاراستەكرا.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری دیفاعی ئومێدی خۆیشی نیشاندا بەوەی “لیژنەكە درێژە بە كارەكانی بدات و، لێكۆڵینەوە لە پرسە گرنگەكان بكات وەك دۆسییەكانی گەندەڵی كە لە هەندێك لە وەزارەتەكاندا بڵاوبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارانەی پاش ساڵی 2003 خەرجكراون بە تریلیار (هەزار تریلیۆن) دینار دەخەمڵێندرێت. ئەوەشی وت، هەستمان بە هیچ پڕۆژەیەكی ڕوون نەكردووە لە بەغداد و پارێزگاكان تەواوكرابن، زۆرینەی پڕۆژەكان بە كۆمپانیای وەهمی دراون و، بەخراپترین شێوە مامەڵەی پێوەكرا و كارەكانیش تەواو نەكراون، هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی وەك ڕێگای سەرەكی و پردی خێرامان نەبینیوە.

پەرلەمانتارەكەی لیژنەی دەسپاكی جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە “لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 350 تریلیۆن دینار براونەتە دەرەوەی عێراق، سەرجەمیشیان لەڕێی حەواڵەی وەهمییەوە بووە”.

دوپاتیشیكردەوە، زۆرینەی پارەكان بەم ڕێگایە براونەتە دەرەوە عێراق بە چەند جۆرێك عمولە كە هەندێك لە بەرپرسان بەدەستیان دەگەیشت.

بابەتی پێشتر

ڕالی داکار لە بیابانی جدە- سعودییە، تاوەکو ئێستا کارلۆس ساینز لە پێشەنگدایە

بابەتی دواتر

چیرۆكی پاسی خوێندكاران.. هەمان ڕەنگی پێش هەشت دەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share