حکومەتی عێراق دەیەوێت کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەسەر شارەکان کەمبکاتەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراق پلانێکی راگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی زریانی خۆڵبارین و دەیانەوێت پشتێنەی سەوزایی لە چواردەوری شارەکان دروست بکەن.

وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیانەوێت تەکنیکەکانی ئاودێری مۆدێرن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو بە شێوەیەکی دروست بەکاربخەن لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارین.

هاوکات، رووپۆشکردنی زەوی بە رووەک و چاندنی ئەو جۆرە نەمامانەی کە بەرگەی وشکەساڵی و گەرما دەگرن بەشێکی دیکەیە لە پڕۆژەکە و دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەربگرن لە رووبەڕووبوونەوەی زریانەکانی خۆڵبارین و دەستنیشانکردنی سەرچاوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو. جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share