وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، داهاتی مانگی رابردووی نەوت هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، لە مانگی کانوونی یەکەمدا، 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل نەوت لە عێراق فرۆشراوە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و 311 ملیۆن و 34 هەزار دۆلار بووە.
ئاشکراشیکرد، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوت بە 76.914 دۆلار بە 44 کۆمپانیای جیهانی فرۆشراوە.