هەڵاوسان لە ئەمریكا پێشبینییەكان تێدەپەڕێنێت

هەڵاوسان بەرۆكی هەمووان دەگرێتەوە

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان هەڵاوسان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 8.6%، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە كانونی یەكەمی 1981ەوە.

ئامارەكانی وەزارەتی كاری ئەمریكا دەڵێت، نرخی بەكاربەر (پێنوێنی CPI) لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕێژەی 8.6% لە ئایاری 2022دا بەرزبووەتەوە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.

ئەم ئاستە بە بەرزترین دادەنرێت لە كانونی یەكەمی 1981ەوە، پێنوێنییەكە لە نیسانی ڕابردوو 8.3% بوو.

ئامارەكەی هەڵاوسان بەرزترە لە پێشبینییەكانی شارەزایان، ئەمەش ئاستی ئەو دۆخە دژوارە ئابورییە نیشاندەدات كە ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

شارەزایان كە پێشتر ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایانی وەرگرتبوو پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخیان 8.3% لە ئاستی مامناوەنددا دیاریكردبوو.

هەڵاوسان چییە؟
دیاردەیەکی ئابورییە، تیایدا نرخی شمەک و کاڵاکان بۆ ئاستێکی زۆر بەرز دەبێتەوە، هۆکاری ئەمەش لەدەستدانی هێزی کڕینی دراوی نیشتمانییە و ئەمەش کاریگەرییەکی سلبی لەسەر ئابوریی وڵات دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ساختەکاریی داراییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتییان لە ساختەکاریی دارایی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ…
Total
0
Share