پنتاگۆن: کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لە کەنداو دەمێنێتەوە

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکیی نیمیتز لە ئاوەکانی کەنداودا دەمێنێتەوە، دوای هەڕەشەکانی ئێران دژی دۆناڵد ترەمپ، لەکاتێکدا پێشتر بڕیاری کشانەوەی ئەو کەشتییەی لە کەنداو دابوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس نیمیتز) دەمێنێتەوە بەلەبەرچاوگرتنی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە لە کشانەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی لە کەنداو و دەڵێت بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی سەرکردەکانی ئێرانەوە بووە.  

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا نیمیتز گەڕێکی بە ئاوەکانی کەنداودا کرد لە ڕاگەیەنراوێکدا کریستۆڤەر میلەری، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند کەشتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەرەکی لە ئەمریکا.

لە ماوەی ڕابردوودا ئێران چەندین جار هەڕەشەی لە ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ کرد بە تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.

بابەتی پێشتر

لە قامشلۆ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دروستبوو

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپا.. لیڤاندۆڤیسکی یەکەمە و مێسی لە ململانێکاندا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share