شەش کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا لەبرسا مردن

شەش کۆچبەری ناسایی سوری کە لەنێویاندا دوو منداڵ هەبوون، بەهۆی برسێتی و تینوێتییەوە لەکاتی هەوڵدانیان  بۆ پەڕینەوە لە دەریای سپی ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا.

کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، “لە یەکێک لەو بەلەمانەی کە هەوڵیانداوە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا، بەهۆی برسیەتی و تینوێتییەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، کە لەنێویاندا منداڵێکی یەک ساڵ و منداڵێکی دوو ساڵ و مێردمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵان و دوو ژن کە یەکێکیان بەتەمەن بووە هەبوون”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لە بەلەمەکەدا زیاتر لە 33 کۆچبەری نایاسایی تێدابووە کە خەڵکی سوریان، لە ئێستادا 26 کۆچبەریان لە نەخۆشخانەکانی ناوچەی پوزادۆی ئیتاڵیا چارەسەریان بۆ دەکرێت و دۆخی ژمارەیەکیشیان ناجێگیرە”.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی ئەلەرم فۆن، کە ڕێکخراوێکی ناحکومیی تایبەت بە هاوکاریکردنی کۆچبەرانە ڕایگەیاند، “250 کەسی دیکە لە ئاوەکانی ماڵتا نزیکەی هەفتەیەک دەبێت بەڕێکەوتوون و سووتەمەنیان لێبڕاوە، کۆچبەرەکان بەشی دوو ڕۆژ خواردنیان پێبووە، یەکێک لە کۆچبەرەکان پەیوەندیی پێوەکردین ڕایگەیاند، منداڵە تەمەن سێ مانگەکەی لەناو ئاودا، لە تینوێتیدا مردووە”.

بابەتی پێشتر

ئالان حەمەسەعید: ئەمساڵ ساڵی گرنگیدانە بە خوێندنی پیشەیی

بابەتی دواتر

لە باکووری کوردستان داوای خوێندن بە زمانی کوردی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share