ڤێتنام.. لافاو 17 كەسی خنكاند

لافاو هەرێمەكانی ناوەڕاستی ڤێتنام-ـی گرتووەتەوە و بە لایەنی كەمەوە 17 كەس خنكاون و 13ی تریش بێسەروشوێنبوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11 تشرینی یەكەم، كەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ڤێتنام بڵاویكردەوە، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زریانێكی خوولگەیی نوێ لە ڤێتنام دەدات” و هۆشداری دا لە دروستبوونی لافاوی تر.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمیی حكومەتی ڤێتنام، تا ئێستا لافاو كە چەند ڕۆژێكە لەو وڵاتە دا دروستبووە، بووەتە هۆی مردنی 17 كەس و بێسەروشوێنبوونی 13 كەسی تر. 31 هەزار كەس ئاوارەبوون و زیاتر لە 33 هەزار ماڵ و خانوو ژێرئاوكەوتوون.
حكومەتی ڤێتنام دەڵێت، “كاریگەریی لافاوەكە هێندە دژوارە، ڕێگەی گەیاندنی كۆمەك بە هەزاران كەسی بڕیوە و ناتوانرێت خۆراك و دەرمان و پێداویستیی تری ژیانیان پێبگەیەندرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرە بەلجیكییە بەڕەگەز عێراقییەكە دەربارەی كۆچبەران هاتەدەنگ

وەزیری كۆچی بەلجیكی ڕایدەگەیەنێت، ئەو لێدوانانەی بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە دەربارەی سووربوونی لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی عێراق، بەدروستی هەمان وتەكانی…
Total
0
Share