بۆریێل: هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی ناکرێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دووپاتیدەكاتەوە، لەمیانی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە ناكەن، بەڵام خواست لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی ڤیەننا هەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری جۆزێف بۆریێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڵاویکردەوە، هیچ کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی  لەگەڵ ئێراندا ئەنجامنادرێت، بەڵام خواست هەیە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی ڤیەننا لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران”.

بەڵام بۆریێل ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە چاویدەکەوێت بە حوسێن ئەمیر عەبدولهیان وەزیری درەوەی ئێران.

پێشتر ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ئەڵمانیا و ڕوسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا، کە ماوەیەكە ڕاگیراون.

لۆدریان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبوونەوە ئەمادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی كۆمەڵكیە گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن بۆ پلانی کاری هاوبەشی ئەو وڵاتانە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

لۆدریان بە گرنگی زانی لەم هەفتەیەدا ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت تاوەکو هەریەکە لە ئەمریکا و ئێران هانبدرێن بۆ کاری هاوبەش لەسەر پرسی ئەتۆمی.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، دەبێت هەوڵی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 بدرێت، لەهەمان کاتدا ئێرانیش پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە پیشانبدات.

بابەتی پێشتر

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە<br>تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

بابەتی دواتر

ئێران.. شەش کەس دەستگیرکران تا ئێستا 25 منداڵیان فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
Total
0
Share