بەیانی ئەمڕۆ بارهەڵگرێک خۆیکێشا بە پردی گۆپاڵەدا و پردەکەی بە تەواوی رووخاند.
عەقید شۆڕش جەلال بەڕێوەبەرى هاتوچۆى بازیان رایگەیاند، ئەم بەیانییە بارهەڵگرێک خۆیکێشاوە بە پردی گۆپاڵەدا و بەهۆیەوە پردەکە رووخاوە و رێگاکە داخراوە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تەنیا رێگایەکى یەکساید بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بچووک کراوەتەوە و سەرقاڵى کردنەوەى رێگاکەن بە تەواوی.